بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ڕۆژی هەینیەوە دوو سوپەرتانکەری نایاسایی کە ویستوویانە بە ڕێگای بێ مۆڵەت و باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕن، بەر مینێکی دەریایی کەوتوون.
ژووری مەکینەکانیان دوای تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی توند لەکارکەوتوون و لە شوێنی خۆیان وەستاون.
ئەم تانکەرانە کۆی گشتی زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبوو، کە لە کەنارەکانی باشووری گەرووی هورمز دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی کەوتبوو جێهێڵدرا و تیمەکانی کەشتییەکە وازی لە کەشتییەکە هێنا.
Your Comment